مین بە کارمەندێکی دژە تیرۆری کوردستان دەتەقێتەوە و گیانلەدەست دەدات.
ڕوونکردنەوەیەک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئادار، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.
دژەتیرۆری کوردستان