سەعید عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی رۆڤیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بەردەڕەش – رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەعید عەبدوڵا وتی: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW لە بەردەڕەشەوە بەرەو رۆڤیا رۆیشتووە و وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.