بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ھەفتەی داھاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و سێ رۆژ دەخایەنێت.
دەستەی کەشناسی پێشبینیکردووە، کە کەشوھەوا بۆ رۆژی ھەینی ھەوربێت و پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بۆ رۆژی شەممەش کەشوھەوا ھەور و نمەباران دەبێت و لە ھەندێک کات ھەورە بروسکە روودەدات.
لە رۆژی یەکشەممەش، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، ھەروەھا باران بارینەکە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەردەوامیان دەبێت و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر تۆمار دەکەن.