بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیراكە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی کەرکوک.
راشیگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەڕان و بەدواداچونەکان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئوتومبێل ، ئوتومبێلەکە کەلەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت ، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ئوتومبێلەکەی پێبووە.
ئەوەشی خستەروو، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان