نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێگەیشت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێگەیشت.

لە نامەکەدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەو پێشوازییەی ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر، لێی كرا.


ئۆستن دەربارەی سەردانەكەی بۆ هەولێر نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە هێز و گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەمەوە.
لە نامەكەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكیی داعش، داكۆكی لەوە كردووەتەوە كە هاوكاریی بەردەوامی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بۆ عێراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری، پێویستە.


وەزیری بەرگریی ئەمریکا سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەشی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. خواستی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامیی كاری پێكەوەیی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەو

ھەواڵی زیاتر