ئەوقافی هەولێر: مەلا عوسمان یاری بە هەستی خەڵک دەکات

عوسمان کانی کوردەیی دەڵێت: لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هێرشیکراوەتە سەر و لە پاسەوانەکەی دراوە، بەڵام بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێ” ئەوەی دەیکەیت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و یاریكردنه‌ به‌هه‌ستی خه‌ڵك”.

مەلا عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی باڵکێشی وت” بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە گردبوونەوەیەک بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان لەکاتی نوێژی هەینیدا بکەن، بەڵام ئاسایش رێگری لێکردین و دواتریش هێرشیان کردە سەرمان”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ:” ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مرۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه‌ كادیرێكی كۆمه‌لی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه‌، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه‌ و یاریكردنه‌ به‌هه‌ستی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راستده‌كات بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستنی نییه‌ هه‌ركات داوا بكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه‌ دەتوانێت راستەوخۆ له‌وێ راو سه‌رنج و پێشنیازه‌كان بخاته‌ روو.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات:” مەلا عوسمان چه‌ند كادرێكی كۆمەڵی كۆكردووەته‌وه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ وتاری هه‌ینی رێگە پێدراو بێت، باشه‌ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاوولاتییان نه‌كات كه‌ رۆژانه‌ ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی ئه‌و په‌تایه‌ كوشنده‌یه‌، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رووحی خه‌لك ده‌كات ؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه‌ ئه‌وه‌ بكات با ئیمزا بكات و من وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر ده‌لێم رێگه‌ به‌ وتاری هه‌ینی بدرێت”.

لە بەیاننامەکەدا زیاتر هاتووە” مه‌لا عوسمان بۆی نییه‌ له‌ جیاتی مامۆستایانی ئایینی و‌ نوێژ خوێنان قسه‌بكات، بۆی هه‌یه‌ ته‌نها به‌ناوی خۆی و  حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی  قسه‌بكات، كه‌ ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردووه، چاوه‌روان ده‌كرا ئه‌وانه‌ بێن له‌ بارو دۆخێكی وا سه‌خت له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ كه‌ دووچاری خه‌ڵكی كوردسان بووەته‌وه‌ بێن مشورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه‌ ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌، كه‌چی پێچه‌وانه‌ دێن زیاتر هاووڵاتییان له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه‌ زیاتر سه‌ر له‌هاووڵاتییان بشوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان.”

ھەواڵی زیاتر