شاباز زەمانی دەستگیرکرا

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر شاباز زەمانی دەستگیر کرد

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئەمرۆ ئێوارە هێزەکانیان لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر هەلساون بە دەستگیر کردنی ( شاباز زەمانی ) و ئێستا لایان بەندە.

دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت کە شاباز هەلساوە بە بەکاهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێک بە ناوی ( س. ر. ص ) و ئافرەتەکەش سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردوە.

سەرچاوەکەی ئاسایش دوپاتی کردەوە کە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەس لە یاسا گەورەتر نیە و یاسا لە سەرووی هەموو کەسێکە.

ھەواڵی زیاتر