ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت: دوای دروستبونی گۆڕان و تێکچونی پەیوەندیەکان لەگەڵیان، ڕۆژێک مام جەلال بانگی کردم و وتی: ئاراز بزانە کاکە نەوە سەیارەی درعی لایە؟ منیش سەرم سوڕما وتم: مامە گیان بۆچی ئەپرسیت؟ وتی: ڕۆڵە ئەگەر نیەتی دوو سەیارەی درعی بۆ بنێرە نەوەک ناحەزان لەم وەزعەی ئێستا زەڕبەیەکی لێ بدەن.
ئاراس جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێ: ئەوە مام جەلال بوو… ئێستاش هەندێک میلیشیا ڕێ بە کچی کاک ئازادی سەگرمە دەگرن و سەیارەکەی ئەدزن بەناوی یەکێتیەوە. “زۆر بەداخەوە بۆ یەکێتیەکەی مام جەلال”.