هێزێكی ئەمنی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رادەگرن و ئۆتۆمبێلەكەی لێ  دەسێنن

هێزێكی ئەمنی لە شاری سلێمانی  ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی و سكرتێرێكی لاهور شێخ جەنگی رادەگرن و ئۆتۆمبێلی هەردووكیان دەبەن.

پەروین كاكە حەمە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و  لاوێن ئازاد سەگرمە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی لاهور شێخ جەنگی ئەو دوو کەسەن کە ئۆتۆمبێلەکانیان لێ سەنراوە.

پەروین كاكە حەمە پێشتر چووەتە بەغدا و لە دادگا لە بەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی شایەتیدا، ئەمڕۆش لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بەناوی یەكێتیەوە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان كردووە.

ھەواڵی زیاتر