کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى