بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و بارانبارین دەستپێدەکات، سبەی پێنج شەممەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لەسنوورى پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات لە دواى نیوەرۆ، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە، بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنج شەممە لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیا جیاکاندا، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە ، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.