بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایدەگەیەنیت: “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕایدەکرد”.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا گیرا لە جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.