تیرۆریستانی داعش، هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری خورماتویان سەربڕی و بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتووش زانیاریی خستە ڕوو.
ئەمشەو یەكشەممە 12ی 3ی 2023، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتو ڕایگەیاند: “تیرۆریستانی داعش هاوڵاتییەكی دانیشتووی شاری خورماتوویان كوشت و سهریان بڕی.”
راشیگەیاند: “لەم ڕۆژانەی ڕابردوو چوار شوانكار بەمەبەستی لەوەراندنی ئاژەڵەكانیان چووبوونە ناوچەیەكی دوورە دەست، چەكدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سێ شوانكارەکان، سێ شوانکار توانیویانە خۆیان رزگار بكەن، بەڵام ئەم كەسەیان رزگاری نهبووە و دوای دهستگیركردنی تیرۆر كرا.”