وەزیری دەرەوەی ئێران: ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران نزیکە

ئەمریکا ئەو ئیدیعایەی ڕەتکردەوە کە ئێران بەنیازە سێ زیندانی ئەمریکی ئازاد بکات لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو پارانە وڵاتەکە کە سڕکراون.

دیپلۆماتکارێکی باڵای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/3/12 ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێەکە نزیکە لە کۆتاییهێنان، بەڵام وردەکارییەکانی نەخستەڕوو.

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی راگەیاند: بەرپرسانی ئێران درێغی ناکەن لە دروستکردنی شتەکان و ئیدیعای دڕندانە.

هەواڵی ڕێککەوتنێکی نزیک دوای ماوەیەکی کەم لە ڕێککەوتنی سعودیە و ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان و دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی لە کۆتایی هەفتەدا لە عومان بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژەکان بە کەناڵی “ئەلعەرەبی ئینگلیز”ی ڕاگەیاندووە کە ئێران سیامەک نەمازی و موراد تەهباز و عیماد شەرگی ئازاد دەکات. لە بەرامبەردا ڕایانگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا ئەو پارانەی ئێران کە لە کۆریای باشوور و عێراق و ژاپۆن بەستراون لەگەڵ لانیکەم یەک زیندانی ئازاد بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان نەدەکرا ئەو ئێرانیانەی ئازادبکرێن دیار بن، وەک مەنسور ئەربابسیار کە لە ئەمریکا تۆمەتبارکرابوو بەهۆی پیلانێکی گوماناوی بۆ تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارێکی سعودی لە ساڵی ٢٠١١دا.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە بەم زووانە ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام بدرێت.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتی: سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتوینەتە ڕێککەوتن و ئەگەر هەموو شتێک لە لایەنی ئەمریکاوە بە باشی بەڕێوە بچێت، پێموایە لە ماوەیەکی کورتدا شاهیدی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەبین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەلای ئێمەوە هەموو شتێک ئامادەیە، لەکاتێکدا ئەمریکا لە ئێستادا کار لەسەر هەماهەنگی تەکنیکی دەکات”.

نەمازی، بازرگانێکی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئەمریکی و ئێرانییە، لە ساڵی ٢٠١٦دا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

شەرگی، بازرگانێکی ئێرانی-ئەمریکی، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستگیرکرا کاتێک لە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی تەکنەلۆژی کاردەکات، هەروەها لە ئێران زیندانی کراوە، هەروەها ژینگەپارێزی ئێرانی-ئەمریکی تەهباز کە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیشە.

سەرچاوە ئێرانییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە زنجیرە وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان، دوو وڵاتی ناوچەیی تێوەگلاون.

ھەواڵی زیاتر