عێراق.. بودجەى 2023 نێردرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023 ئامادەکراوە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کراوە بۆ پەسندکردنى.

رۆژی یەکشەممە 2023/3/12، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023ى ئامادە بووە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى کراوە بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023، گرنگى بە بوژاندنەوە، پاڵپشتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى، پارەدارکردنى پڕۆژەی ستراتیژیی و بوژاندنەوە بەردەوامەکان دەدات.

تەیف سامی ئەوەشی خستەڕوو کە ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیاسایە لە دۆخێکى تایبەتدایە کە ئابوورى جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت و پڕۆژەکە هاوتەریب دەبێت لەگەڵ کارنامەى حکومەت و چاکسازى دارایی و ئابوورى.

ساڵى 2022 عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى پەسند نەکرد و کارى بە سیستمى خەرجکردنى یەک لەسەر 12ى بودجەى خەرجکراوى ساڵى 2021 کرد.

ھەواڵی زیاتر