مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵام دەداتەوە:
لە دیداری گهنجان و لاوان له دهۆك پرسیارێک ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرا کە حكومەت ئەو ژێرخانەی هەیە كارەبا بكاتە 24 کاتژمێر؟
لە وەڵامدا مەسرور بارزانی وتی، حکومەت دەتوانێ كارەبا بکاتە 24 کاتژمێر، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند رێگرییەك هەبووە و دیارترینیان داهاتەكانی كوردستان بووە، چونكە هەر كاتێك داهاتی ئێمە بەشی هەموو شتێك بكات ئەوە ئێمەیش هەموو شتێك دەكەین.
بارزانی گوتیشی، ئەگەر داهات بەشی پڕكردنەوەی هەموو پێداویستییەكانی نەكرد، ئەوكاتە ئەولەویەت دەدەین بە خەرجكردنی ئەو داهاتەی بەردەستمان كە چی پێ دابین دەكرێت، ئایا بۆ مووچە خەرجی دەكەی یا بۆ پڕۆژە و خزمەتگوزاری تر، ئێمە وەك حكومەت نزیكەی دوو ملیار دۆلار پاڵپشتی كارەبا دەكەین بۆ دابینكردنی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد ”خەرجیی بەرهەمهێنانی یەكەی كارەبا لەسەر حكوومەت تەنیا حەوت سەنتە لەكاتێكدا لە بەرانبەر ئەوەدا حكوومەت تەنیا داوای سەنت و نیوێكی لە هاووڵاتی كردووە، ئاماژەی دا بەهۆی ئەوەی حكوومەت نەیتوانیوە 24 سەعات كارەبا دابین بكات، دەچێ كارەبا لە مۆلیدە بۆخۆی دابین دەكات و لە بەرانبەردا پارەیەكی یەكجار زۆرتر دەدات بە مۆلیدە بۆ دابینكردنی تەواوكاری كارەبا نیشتمانییەكە و مۆلیدەكە و 24 سەعاتەكە بۆخۆی بەو شێوەیە دابین دەكات” مەسروور بارزانی وای گوت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر هاووڵاتی بەرپرسیاریەتی خۆی بەرانبەر حكومەت دەربڕێت و ئەو بڕە كەمەی حكومەت بۆ هاووڵاتی دابینی كردووە بە پارەیەكی زۆر كەمتر لەوەی دەیدات بە مۆلیدە، كارەبای 24 کاتژمێر حكومەت دابینی دەكات.