بازرگانە مەترسیدارەکەی عێراق دەستگیر کرا

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاند, ئەمشەو پێنچشەممە 2023/3/9 لە سنووری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، مەترسیدارترین بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و چەك دەستگیر كرا.

بازرگانەکە بە “شەیتان” ناسراوە و ماوەیەكە هێزە ئەمنییەكان و دەزگا هەواڵگرییەكانی عێراق بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن.

ھەواڵی زیاتر