بکوژی پیشەوەرەکەی پیشەسازی کەلار دەستگیرکرا

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بکوژی پیشەوەرەکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاوڵاتیەک کە پیشەی کورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمد محمد) دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بەفیشەک کوژرا

دەست بەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد بۆ بەدوادا چوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەکە
دەست بەجێ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار لیژنەیەکی پێکهێنا لەبەشی پۆلیسی کەلارو بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەن ئەفسەرێکی شارەزا
دوای کەمتر 24 کاتژمێر دوای تاوانەکە توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن کە لەدوو تۆمەتبار پێک هاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا دانیشتووی قەزای کەلارن بەناوەکانی ( ا -ع – ه ) لەدایکبووی 2003
تۆمەتباری دووەم ( ع – ث – ع ) لەدایکبووی 2005
لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندکراون

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر چۆنێتی و هۆکاری تاوانەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2023\3\9

ھەواڵی زیاتر