دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ دزییان كردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو جانتاكه‌یدا بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لێدزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكردو، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێنو ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئاڵتون‌و پاره‌و به‌ڵگه‌نامه دزراوه‌كاندا.
تۆمه‌تباران (ر، ح – پ، ت، أ – ق، ح، م – ش، ج، م) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان