هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر باخی پۆڵاد شێخ جەنگی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە سەر باخی پۆڵاد جەنگی برای لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، رووداوەکەی لە ناوچەی کێلەسپی ڕوویداوە و تێیدا هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە سەر باخەکە و ڕوون نییە هۆکاری چوونی هێزەکە بۆ چی بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ کام لە براکانی لاهور جەنگی لەوکاتەدا لە باخەکە نەبوون و تەنیا چەند پاسەوان و باخەوانێکی تێدا بووە و ئەوانیش دەستگیرکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەفتەی رابردوو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی ھێرشیان کردە سەر ماڵی ھەریەک لە بەختیار جەمیل کاوانی و لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە بەرانبەرد لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند، کە کاتی خۆی هات، ئەم غەدرانەی دەکرێن، بە دەستێکی پۆڵایین تۆڵەیان دەکرێتەوە.“

ھەواڵی زیاتر