سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ شاندێكى پەرلەمانی ئه‌وروپا کۆبووەوە

‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/8، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى ‏حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانی يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.‏
شاندی پەرلەمانیی ئەوروپا کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی و ئاماژەشیان بەوەدا کە پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا ، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا .
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو . سەرۆکی حکومەت ، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵەدا دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری کرد و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێ کرا .

ھەواڵی زیاتر