پارتی و یەکێتی راگەیاندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە

هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: “له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌رێنیدا لێكتێگه‌یشتنی‌ هاوبه‌ش هه‌بوو بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ كوردستان”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە: “نوێنه‌رانی‌ هه‌ردوولا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ست به‌ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ رەچاوکردن و له‌به‌رچاوگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ تر و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كه‌ پێكهاته‌كانی‌ هەرێمی كوردستان خاوه‌نی‌ ئێراده‌ی‌ خۆیانن و پێویسته‌ سه‌رنج و تێبینییەکانیان تایبەت بە کورسی کۆتاکان وەربگیرێت”.

ھەواڵی زیاتر