مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە. 
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش . هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییان. 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و دیاری هەرێم لە ناوچە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. 
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ، چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە, پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و دەرچوونی گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە گشتی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
باشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وەڵامی پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان دایەوە.

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
ھەواڵی زیاتر