هەولێر.. ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی ھاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت

دەزگای بنیاد و پێگەیاندنی نیشتمان، کە دەزگایەکی ڕێکخراوەییە (ھەڵمەتی ھۆشیاریی ھاتوچۆ لە ناوەندەکانی خوێندن) لە سنووری شاری ھەولێر و دەوروبەری لەژێر چاودێریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ڕادەگەیەنێت.

ھەڵمەتەکە بریتییە لە پێدانی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بواری ھاتوچۆ بە مامۆستایان و قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن.

هەڵمەتەکە لەڕێی سیمینار و چالاکیی ئەکادیمیی تایبەت بەو بوارە، تیایدا کەسانی بەئەزموون و شارەزا و پسپۆڕ لە بواری ھاتوچۆ، زانیاری لەوبارەیەوە بۆ بەشداران دەخەنە ڕوو.

دەستپێکی ڕاگەیاندنی ھەڵمەتەکە، سبەی چوارشەممە لە قوتابخانەی (زین سیتی) لە کاتژمێر 10,00ی بەیانی لە شاری ھەولێر – گەڕەکی زین سیتی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر