وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كاته‌وه.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌2023/3/7 لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه‌.

لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی “تیرۆریستانی داعش” دووپاتكرده‌وه‌.

ئۆستن رایگەیاند، “له‌ عێراق ده‌مێنینه‌وه‌ و به‌رده‌وامده‌بین له‌ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش. له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شان كارمان كردووه‌”.

هەوەها وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی لیواكانی 70 و 80 ده‌ربڕی و گوتی، “ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات”.

له‌ی خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی به‌رده‌اومی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

ھەواڵی زیاتر