ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “پشوەکانی ئادار و نەورۆز لە 11/3/2023 دەستپێدەکات تاوەکو 24ی مانگ”.
ئاماژەی بەوەشکرد “لە رۆژی 25ی ئادار دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، هەروەها رۆژی 29/4/2023 تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات”.