سعودییە 5 ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندی تورکیا داناوە

سعودییە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیە واژۆ کرد بۆ دانانی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیا.

لە ڕاگەیەندراوێکی سندوقی گەشەپێدانی سعودییەدا هاتووە، ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەحمەد ئەلخەتیب سەرۆکی SFD و سەحاپ کاوچیۆئۆغڵو، پارێزگاری بانکەکە واژۆ کراوە.

لە بەیاننامەکەدا SFD ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم وەبەرهێنانە وەک درێژکردنەوەی پەیوەندییە مێژوویی و هاوکارییە نزیکەکانی نێوان شانشینی سعودیە و کۆماری تورکیە و گەلی برایان دێت”.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، محەمەد بن عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی سعودییە ڕایگەیاند، سعودییە بڕی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیادا پێشەکی دەکات.

ھەواڵی زیاتر