ئاراس شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

روونکردنەوەیەک لە ئاراس شێخ جەنگییەوە:

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ڕایگەیاند من حەزم لەو شێتخانەی حیزبایەتیە.

دیارە ئەمە سوكایەتیەكی گەورەیە بە يەكێتی و بەو خەباتەی كە زیاتر لە ٢٢ هەزار كەس لە پێناویدا شەهید بوون، ئەو حیزبە گەورە و خاوەن مێژوو قوربانی دانەو ئەو حیزبەی سەرۆکەکەی جەنابی مام جلال بوو خاوەنی ڕوبارێک خوێن و داستانە کەچی ناوبراو ناوی لێنا شێتخانەی حیزب.

بۆیە منیش وەک وەڵامێکی تەنز ئامێز پۆستێکم کرد وتم یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان بەو مانایەی باشترە ناوبراو مادەم حەزی لە شێتخانەیە با واز لە یەکێتی بێنێ و حیزبێکی تر بەناوی یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان دابنێ.

بۆیە دوپاتی ئەوە دەکەمەوە کە ئێمە خاوەن و دڵسۆزی ئەو یەکێتیەین کە بۆی ژیاین و قوربانی و خەباتمان بۆ کردوە بەشانازیەوە. نەوەک ئەو یەکێتیەی ئەو ناوی ناوە شێتخانە یان یەکێتی نوێ.

لەگەڵ ڕێزم..

ھەواڵی زیاتر