جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستخۆشی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” و ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، عه‌ممار خه‌له‌ف، جێگری پارێزگای بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، “ده‌ستخۆشی له مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من”.
جێگری پارێزگای بانكی ناوه‌ندیی عێراق گوتیشی، پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێشكه‌وتووه.
له‌باره‌ی جێگیری به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، عه‌ممار خه‌له‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پلانیان هه‌یه دۆلار بده‌نه كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه نوێیەکانی فەرمانبەران.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه، (هەژماری من) رێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە رێی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن، کە لە سەرووی 1000 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “به‌هۆی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات، لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە راکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی”.
کوردشتان٢٤