بەشی لێکۆڵینەوە لە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پێشووی حكومه‌ت، به‌دزینی پاره‌ی باج، دادگای دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه‌تایبه‌ته به پرسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چوار به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌یه‌ك له، وه‌زیری پێشووی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سكرتێری سه‌رۆكی حكومه‌ت و راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حكومه‌تی پێشوو ده‌رچوو.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 5 بەرپرس دەرکرد کە تێوەگلاون لە دۆسیەی به‌تاڵانبردنی پارەی ئەمینداریەتی باج، کە بڕی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) بوو، کە بە “دزی سەدە” ناسراوە .