کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دواخرا

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواخرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (4ـی ئادار/مارسی 2023)، له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ (6ـی ئادار/مارسی 2023) دواخرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردندا، لەسەر داوای یەکێتی دواخراوه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاندبوو، رۆژی شه‌ممه‌ لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کورسی پێکهاتەکان و دانانی میکانیزمێك بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و سەردانیکردنی لایەنەکان دەکەن.

ھەواڵی زیاتر