چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی کەسنەزانی، سه‌رقاڵی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی نوێی سیاسین و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
مامۆستا عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی، وته‌بێژی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی و كه‌سایه‌تی نزیك له شێخ نه‌هرۆی کەسنەزانی، بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە “ڕەنگە” چەند کەسێکی نزیک لە شێخ نه‌هرۆ نیازێکی وەهایان هەبێت، بەڵام ڕەتیکردەوە کە شێخ نەهرۆ خۆی بەشێک بێت لە قەوارە سیاسیەکە.
عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت، “من كه‌سێكی نزیكم له شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، كاك شێخ كه‌سێكی ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووه؛ ڕه‌نگه دوو سبه‌ی هه‌ندێك كه‌سی نزیك لێی هه‌نگاوی دروستكردنی لیست بنێن، به‌ڵام ئه‌و عیلاقه‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێك ئازادی ئه‌وانه‌وه نییه و بڕوا ناكه‌م خۆی ته‌داخولی سیاسه‌ت بكات.”