هێزی دەریایی بەریتانیا: لە کەنداوی عومان دەست بەسەر چەکی قاچاخی ئێرانیدا گیراوە

هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە 2023/3/2 ڕایگەیاند کە مانگی ڕابردوو دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیرانیدا گرتووە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنداوی عومان.

بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی چاودێری و سیخوڕی هەواڵگری ئەمریکاوە دەستنیشانکراوە و لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی بەریتانیاوەوە کۆنترۆڵکراوە.

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەم دەستبەسەرداگرتنە لەلایەن کۆمپانیای HMS Lancaster و هێزی دەریایی شاهانە لە ناوچەی کەنداو بووە، راشیگەیاند بەریتانیا کار بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و بەرەنگاری ئەو چالاکییانەیە کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان دەکەن”.

بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە پشکنینی سەرەتاییدا مووشەکی دژە تانکی ئێرانی و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودای مامناوەند لە کەشتییەکە دەستکەوتووە و ئەمریکای لەبارەی دەستبەسەرداگرتنەکە ئاگادارکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی شاهانە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەر دوو کەشتی دیکەی ئێراندا لە ناوچەکەدا گرتووە.

ھەواڵی زیاتر