46 کەس لە رووداوێکدا گیانیان لە دەستدا

میدیاکانی دەوڵەتی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووداویکی شەمەندەفەر لە باکووری یۆنان بۆ 46 کەس بەرزبووەوە و لانیکەم 10 کەسیش بێسەروشوێنن.

دوای ئەوەی شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کە زیاتر لە ٣٥٠ کەسی هەڵگرتبوو لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە شارۆچکەی تەمپی نزیک شاری لاریسا پێکیاندادا و گڕیان گرت، بەهۆیەوە ٤٦کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ERT، ئەمڕۆ لانیکەم حەوت تەرمی دیکە دەرهێنرانەوە.

ERT ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٢ سەرنشینی بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ١٥ کەسیان لە نەخۆشخانە دەرچوون.

قوربانییەکان بریتین لە نۆ کارمەندی هێڵی ئاسن و خوێندکارانی زانکۆ کە لە شاری لاریسا و ئەسینای پایتەخت دەگەرانەوە شاری سەلۆنیکی بۆ قوتابخانە.

ERT ئاماژەی بەوەشکردووە کە پسپۆڕانی دەروونناس ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی لاریسا کران بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کەسوکاری قوربانییەکان و سەرنشینەکان بکەن.

بەرپرسی وێستگەی شەمەندەفەرانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دادەنرێت لە ڕووداوەکە، کە تیایدا دوو شەمەندەفەر بە ئاراستەی پێچەوانەدا دەڕۆن، لە یەک ڕێڕەودا بوون و پێکدادانێکی سەخت دروست بووە.

ھەواڵی زیاتر