دەقی ڕاگەیەندراوی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه، دوای ساتێك وه‌ستان و نواندنی رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماده‌كراو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی تاوتوێی كرد و، بڕیار پێویست سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێك وه‌رگیرا:
- بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، پارتیمان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه و، به سازان كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده‌كراوه كه ویست و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی به ڕوونی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه و خاڵه‌كانی كارنامه پهسهندكراوهكهین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوه.
- بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جدین، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتیمان به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت، كه به‌شێك له‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان ده‌بێ له دروستكردنی ئاڵۆزی سیاسی یاخود ئابووری و ئه‌منی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئاڵنگاری و چارهسهریهكانیان بزاندرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ماهه‌نگی و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه‌پێش په‌یوه‌ندییان به بژێوی هاوڵاتیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه، كۆبوونه‌وه هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیداری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌گی ته‌واو و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌و باره‌وه.
- بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری پێشوومان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی وردكرا بۆ هه‌نگاوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و، سه‌ردانی شاندی پارتیمان بۆ لای حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆكردن و به پهسهندزانرا ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پرۆسه‌كه په‌ره‌ی پێبدرێت، هاوكات په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان بده‌ین.
- بابه‌تی سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له بواری بودجه و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه و ڕه‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌بینرێت، كۆبوونه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.