هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی کێلێ کرایەوە

ئەمرۆ پێنچشەممە 2023/3/2 بۆ یەکەمجار گەشتیاران دەتوانن لە ڕێگەى دەروازەى کێلێوە سەردانى وڵاتى ئێران بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکە بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران دەرچووە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ساڵێکە ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران لەڕێگەى دەروازەى کێلێوە ئەنجام دەدرێت کە دەروازەیەکى فەرمییە.

ھەواڵی زیاتر