پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی (میدیای یەکێتی و عوقدەی مەسرور بارزانی) نووسیویەتی: “لە ماوەیەکی کورتدا زیاتر لە 200 هەواڵ بە تەنها لەسەر حکومەت و بەرێز سەرۆکی حکومەت لە میدیا فەرمی و سێبەرەکانی یەکێتی بڵاو بووەتەوە، بە گوتەبێژ و سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی و پەرلەمانتارەکانیانەوە.
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت:” ئەم عوقدەیە بەرانبەر سەرۆکوەزیران دەرئەنجامی سنوور بۆ دانان و هەڵماڵینی رووی راستەقینەی ئەم حزبە و شکستهێنانیانە لە ئیدارەدان و بەرێوەبردنی زۆنی سلێمانی.”
هەروەها نووسیویەتی: “خراپیی بازاڕ و وەرگرتنی سەرانە و شەقامی وێران و نەمانی ئەمن و ئاسایش، دیارترین عەیبەکانی ئیدارەدانی یەکێتیین لە سلێمانی و بە هەواڵکردن و درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ بەڕێز سەرۆکوەزیران، یەک رۆژ ئەم شکستە ناشارنەوە.”
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەداوە: “لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، خەڵک حەقی یەکێتی دەدەنەوە و ئەگەر هێزی ئەمنی و تەزویر نەکەنە چەکی دەستیان، بەپێی هەموو پێشبینییەک پێنج کورسیی پەرلەمان بەری ڕەنجیان دەبێت.”