دەزگای بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەسەر چوار ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێکەوتن.
ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حیزبە لەسەری رێککەوتن ئەمانەن:
یەکەم : هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت.
دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو.
سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت.
چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.