ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/28، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی زیانەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە بەندەری جەیهان لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد، هاوکات جەختی لەسەر هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرچەی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق کردەوە.
عەلا ئەلیاسیری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاى سۆمۆ، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، “بڕی 4 هه‌زار و 823 به‌رمیل نه‌وتی خاو له تانكه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه رژاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان”.
وتیشی: “ئەو بڕە هەناردەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ مانگی شوباتی 2023 کاریگەری نەبووە، بەهۆی بوونی عەمبارکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە تانکەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە بەندەری جەیهان”.
روونیشیكرده‌وه، “کۆمپانیای سۆمۆ هەوڵدەدات ئاسۆی مامەڵەکردن لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا فراوانتر بکات و میکانیزمی نوێ بدۆزێتەوە لە رێگەی گرتنەبەری هەنگاوی لێکۆڵینەوەکراو بۆ توانای وەرگرتنی پڕۆژەی به بازاڕکردن.