♦ دەقی روونكردنەوەكەیە:-
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمەوە.
♦لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق،
لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستیەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو “پاداشت” و ” شایستە داراییانە” ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە.
♦وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
راگەیاندن و پەیوەندییەكان
٢٥/٢/٢٠٢٣