نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

تمەنى ئێرانى دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد و نرخی 100دۆلار 5 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە.

تمەنی ئێرانی دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکردووە و 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانییە، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تمەندا ئەوە ڕوو بدات.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، جگە لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر ئێران، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای تمەن رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ فرۆشتنی دۆلار.

وتیشی: “جاران ئێران بە ئاسانی دۆلاری لە عێراق دەکڕی و باڵانسی تمەنی پێ رادەگرت، ئێستا رێکارەکانی بانکی ناوەندی ئاستەنگیی بۆ دروستکردووە”.

ھەواڵی زیاتر