هەولێر.. باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد.

تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٤٦) لە یاسای سزادان و ماددە (٢١)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران.

7ROJ

ھەواڵی زیاتر