لە هەرێم کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەیێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما بە هەمان شێوە نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 21

سلێمانی : 20

دهۆک : 21

کەرکوک : 25

هەڵەبجە : 21

زاخۆ : 21

سۆران : 18

گەرمیان : 28

ھەواڵی زیاتر