فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، 27ـی ئەم مانگە، شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامی به گفتوگۆكانیان ده‌ده‌ن.
ڕاشیگەیاند، شاندی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێته‌وه و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه.
ده‌شڵێت: کۆبوونەوەکانی پێشوو زۆر ئەرێنی بوون و گەیشتوون به رێگەچارەیەک.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه (21ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندەکەی هه‌رێم بۆ به‌غدا، لەباره‌ی دوایین سه‌ردانی شاندی هه‌رێم له لێدوانێکدا بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی راگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای رێكکەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی، بۆ داڕشتن و ئامادەکردنی یاسای بودجەی 2023 و یاسای نەوت و گاز و چەندین بابەتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدا ده‌كات.