جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتمان لەگەڵ تورکیا کردوە نەك فرۆشتنی.
وتیشی: کێ دەڵێ 50 ساڵی دیکە نەوتی هەرێمی کوردستان دەمێنێت؟ و ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر بەرهەم هێنانی نەوتیان هەبوو، بەڵام هەناردە نەبوو لە 2014 دەستییان بە هەناردە کرد و بەهۆی فشاری بەغداد و بڕینی بودجە بە ناچاری نەوتمان هەناردە کرد
لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد وتی: لێکتێگەیشتنی باش هەیە، بەڵام رێککەوتن نەکراوە و حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەگەڵ بەغداد بگاتە رێککەوتن و ئێمە شەراکەتی هاوبەشمان لە بەغداد دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جددین لەگەڵ بەغداد بۆ دارشتنەوە و دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز تا ئێستاش لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدان لەگەڵ بۆ بابەتی نەوت و غاز