مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانیەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٢، لەسەرجەم ئەو بانكە بازرگانیانەی كەمووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە ٣ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو، دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا.