مەسرور بارزانی: لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک لە تویتێکدا رایگەیاند: پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه‌ و لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم.

مەسرور بارزانی نووسیویەتی: “رۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه. با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.

راشیگەیاندووە: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم.

ھەواڵی زیاتر