تەرمى هاووڵاتییەک لە پشدەر دۆزرایەوە

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گوندێکى سنوورى ناحیەى ژاراوا لە قەزاى پشدەر هاووڵاتییەک بە چەکى تاپڕ کوژرا.

عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى کارگێڕیى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ڕایگەیاند: “پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/19 تەرمى هاووڵاتییەک بە ناوى “محەمەد حەسەن” گەیەندرایە نەخۆشخانە کە ئاسەوارى فیشەکى تاپڕ بە جەستەیەوە دیار بووە”.

عوسمان ئەحمەد گوتیشى: “بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو هاووڵاتییە لەناو ماڵى خۆیدا کوژراوە و ئێستا پۆلیس سەرقاڵى ئەوەیە کە هۆکار و شێوازى کوشتن و بکوژەکەى دیارى بکات”.

ڕوونیشی کردەوە: بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر تەرمى هاووڵاتییەکە ڕەوانەى پزیشکیى دادوەریى سلێمانى کرا.

ھەواڵی زیاتر