وەزیری خوێندنی باڵا:
رۆژنامەی (الصباح) پیساییە
کۆمێنتێکی بچوک بۆ ناماقوڵییەکی گەورە..!
هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییە و بەرهەمی خوێن و گیانی شەهیدان و قوربانیدانی دەیان ساڵەی میللەتەکەمانە و
بە دەهۆڵی هیچ شوڤێنی وهیچ عەقڵیەت و هیچ هێزێکی رەگەز پەرستیش هەلناوەشێتەوە،
رۆژنامەی «الصباح»
مەگەر بەم جۆرە پیساییانە لەسەر راستە ریگەی دیموکراسی وئازادی ، خۆی بخاتەوە ناو زاکیرەی خوێنەرەکانی،دەنا لە مێژە لەریزبەندی رۆژنامە پرخوێنەر و موعتەبەرەکانی عێراق دا بنەو بارگەی پێچاوەتەوە..!
بەکوێرایی چاوی کوێری هەمو ئەوانەی چاویان بە و قەوارە لەخوین وئیسک و پروسک دروستبوەی کوردستان دا هەڵنایەت ،ئاڵای کوردستانیش هەتا ئەم گەلە ئازادیخوازە مابێت لەسەر دوندی چیابەرزەکانی کوردستان بۆهەتا هەتایە دەشەکێتەوە..!
ئارام محەمەد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا