حکومەتی عێراق لەسەر ئەو راپرسیەی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراق دەربارەی هەڵوەشاندندەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم ئەنجامیدابوو هاتە دەنگ.
باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، ناوەڕۆکی ئەو راپرسییەی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوشکراوەتەوە بە هیچ شێوەیەک بۆچوونی حکوومەتی عێراق نییە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: “ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە حکومەتی عیراقەوە نییە و دەشڵێت عێراق بەپێی دەستوور دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات”.
وتەبێژەکە وتوویەتی: دەستوور پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی رێکخستووە و عێراقی نوێ لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە.
پێشتر حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی تووندی دژی ئەو راپرسیەی رۆژنامەی سەباح بڵاوکردەوە و رایگەیاند هیچ دەسەلاتێک ناتوانێت هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمرۆ شەممە 2023/2/18 رۆژنامەی سەباح-ی نیچمە فەرمی ناوەڕۆکی راپرسییەکی بە ناونیشانی ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە بڵاوکردەوە کە ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی دروستکرد.